چوار کۆڵبەرەکەی بەستامی سەقز ڕزگاریان بوو
بەرپرسی فریاکەوتنی پێش نەخۆشخانە و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕایگەیاند: ٤ کۆڵبەر کە بەهۆی سەرما و کڕێوە لە سنووری بەستەم سەقز گیریان خواردبوو، ڕزگار کران.