٣ سناریۆی شیمانەیی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق
لە گەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ٢٠١٨ی عێراق لە لایەن کۆمیساریای باڵای ئەو وڵاتە، ڕەوتی هاوپەیمانیگەری لە نێوان گرووپە سەرکەوتووەکان بۆ ناساندنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چۆتە قۆناغێکی نوێوە.